هوشیار زێباری: دەسەڵاتی دادوەری بۆ پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق بەکارهێنرا

"وەک چەکێک لە دژی رکابەرەکانیان بەکاریان هێناوە"

K24 - هەولێر

هوشیار زێباری رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی دادوەری وەک چەکێک بەکارهێنراوە، بۆ پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی و یاسایی لە عێراق.

هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا رەخنە لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەگرێت نووسیویەتی "سەرکردەکانی عێراق گلەیی لە پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشێلکردنی بنەماکانی دەستووری دەکەن، بەڵام هەموویان لەبیریان چووە یان لەبیر خۆیان بردووەتەوە، کە هۆکاری هەموو ئەوانەی تاوەکوو ئێستا روودەدەن، سەرۆک کۆماری کات بەسەرچوو لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەن، کە رۆڵێکی کارایان بۆ پەکخستنی پرۆسەکە گێڕاوە، بەوەی کاریگەری نەرێنیان کردووەتە سەر دەسەڵاتی دادوەری و وەک چەکێک لە دژی رکابەرەکانیان بەکاریان هێناوە".

Fly Erbil Advertisment