شوێنه‌واری عێراق: كۆشكه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام ده‌كرێنه مۆزه‌خانه
"پێویسته له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك هه‌بێت"
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێراق ئاشكرای ده‌كات، داوامانكردووه كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن له گشت پارێزگاكانی عێراق بكرێنه مۆزه‌خانه.
له‌یس مه‌جید حوسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێراق رایگه‌یاند، مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا به گه‌وره‌ترینی سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه داده‌نرێت، كه له ساڵی 1966 دامه‌زراوه، به‌ڵام وا پێویست ده‌كات مۆزه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره بۆ نیشاندانی هه‌زاره‌ها پارچه‌ی نوێی دۆزراوه دروست بكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی شوێنه‌واری عێراق راشیگه‌یاند، پێویسته مۆزه‌خانه‌ی دیكه بۆ نیشاندانی هه‌زاران پارچه‌ی نوێی دۆزراوه له عێراق دروست بكرێن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێراق روونیكرده‌وه، پێویسته له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك هه‌بێت، هه‌روه‌ك له به‌سره سوود له كۆشكێكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتووه، جیا له ناسرییه و میسان، كه چه‌ند كۆشكێكی سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێنیان كردووه‌ته مۆزه‌خانه و به‌م نزیكانه ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌وار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له پارێزگای بابل كۆشكێكی سه‌رۆكایه‌تی سوودی لێوه‌رگیراوه و بۆ مۆزه‌خانه خه‌ریكن ئاماده‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌وار گوتی: "داواكاریمان له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌به‌غدا به‌رز كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێن به مۆزه‌خانه".