پاداشتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م دوو كه‌سانه ده‌دات
له سێپته‌مبه‌ری رابردوو بڕیاری سزادانیان بۆ ده‌رچووه

K24- هه‌ولێر:
به‌رنامه‌ی "پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌ری"ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخان كردووه، كه بتوانرێت له رێگه‌ی زانیارییه‌كانییه‌وه دوو سه‌رمایه‌دار ده‌ستگیر بكرێن، كه پاڵپشتی دارایی حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی ناوبراو له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌و كه‌سه ده‌درێت كه زانیاری له‌باره‌ی جموجووڵی دارایی حه‌سیب حه‌دوان و عه‌لی شاعر پێیان راده‌گه‌یه‌نێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كاری ئه‌و دوو پیاوه زیان به لوبنانییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌دوان كه به "حاجی زین"ـیش ناسراوه، به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئه‌میندارێتی گشتیی حزبوڵڵایه و شوێنكه‌وتووی راسته‌وخۆی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و حزبه‌یه و به‌رپرسی كۆكۆدنه‌وه‌ی داراییه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی لوبنان پاره بۆ حزبه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا شاعر پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی حه‌دوانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ساڵی 2000ـه‌وه تا ئێستا، به‌گوێره‌ی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ناوبراو له بری حزبوڵڵا پشكه داراییه‌كان كۆده‌كاته‌وه.
عنا مكافأة تصل لـ10 ملايين دولار لمعلومات عن ممولي حزب الله حسيب حدوان وعلي الشاعر. أنشطة حزب الله الإرهابية في لبنان بتكفي لتعطي كل لبناني 10 ملايين سبب ليبلغ عن عمليات حدوان والشاعر المالية واللي اعمالون عم بتضر اللبنانيين في الداخل والخارج. راسلنا على هيدا الرقم: 0012022941037 pic.twitter.com/vPeBhB0ibo
— Rewards for Justice عربي (@Rewards4Justice) April 20, 2022
له مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردووه‌وه ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له حه‌دوان و شاعردا سه‌پاندووه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونیان له تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی دارایی و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كار بۆ پشتیوانی دارایی حزبوڵا و فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌وكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و تۆڕانه له رێگه‌ی سیسته‌مه داراییه هه‌رێمییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌یان به ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌وه كردووه و به‌رده‌وام پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و بازرگانیكردن به زێڕ و ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ریه‌ك له حزبوڵڵا و فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، حزبوڵڵا به پشتیوانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، داهاتی ئه‌و تۆڕانه‌ی پاره‌داركردن له چالاكییه "تیرۆرستییه‌كان" به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها بۆ شێواندنی سه‌قامگیری له لوبنان و ته‌واوی ناوچه‌كه.
H.B