په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانی: كاتی ئه‌وه‌یه هاوكاری كورد بكه‌ین
گاری كێنت: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌و دۆخه‌دا پێویسته، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پشتیوانی له دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ربگرێت

K24- هه‌ولێر:
گاری كێنت، په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌روپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیا.
ئه‌م گوتانه‌ی گاری كێنت تایبه‌ت بۆ بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24 هاتوون و گوتی: له‌ماوه‌ی 31 ساڵی رابردوودا كورد بووه‌ته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگ و دیار له سیاسه‌تی ده‌وره‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه ئاماده‌بوونێكی باشمان له هه‌ولێر هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئێمه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا و سه‌ردانه‌كانی پێشووی، ده‌بنه هۆكار بۆ ده‌رخستنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان و هه‌نگاوی باشی به‌و ئاراسته‌یه ناوه و هه‌رێمی كوردستان شوێنێكه، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیی تێدایه و شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات. تا ئێستاش هه‌و و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌مان له‌پێش چاوه كه چۆن به‌رامبه‌ر به تیرۆرستان پارێزگاری‌یان له كوردستان و ئێمه و ناوچه‌كه‌یان كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌و دۆخه‌دا پێویسته، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پشتیوانی له دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت له به‌ریتانیا و تواناكانی خۆی به‌رز بكاته‌وه و ببێته هاوپه‌یمانێكی زۆر باش و پێویستی رۆژئاوا.
هه‌روه‌ها گوتی: كورد له شه‌ڕی دژ به تیرۆر له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئێمه قوربانی زۆریان داوه، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه كه به‌ریتانیا وه‌ك دۆستێكی متمانه‌پێكراوی كورد خۆی ده‌ربخات و هاوكاری كورد بكات و پێویسته عێراقیش هاوكاری كورد بكات و پێویسته كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتی: به‌ریتانیان ده‌توانێت هاوكار بێت له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی له ساڵی 2005ـه‌وه به هه‌ڵواسراوی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ماونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواره جیاوازه‌كانی ئابووری، بازرگانی، سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری گرنگن بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و هه‌موو ئه‌و كه‌رتانه بكات، كه هۆكارن بۆ به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابووری.
هه‌وره‌ها جه‌ختیكرده‌وه، من پێشنیازمكردووه كه هه‌ڵه‌بجه بكرێته سه‌وزترین پارێزگا له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هاوكاری له به‌ریتانیا وه‌ربگرن.