شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە شنگال
گرژییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای عێراق له شنگال به‌رده‌وامن

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی نیسانی 2022، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرپەرشتی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتنە قەزای شنگال.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەمەبەستی بینینی ئەو دۆخە ئەمنیەی چەند رۆژێکە لە شنگال دەگوزەرێت، شاندێک کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەلئەعرەجی، لیوا ڕوکن عەبدولئەمیر، ڕەشید یارەڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا ڕوکن عەبدولئەمیر ئەلشەمری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی هێزی زەمینیش لیوا قاسم محەمەد گەیشتنە قەزای شنگال.
گەیشتینی ئەم شاندە لە کاتێکدایە کە ماوه‌ی 4 رۆژه گرژییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق وه‌ك خۆیان به‌رده‌وامن و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناحیه‌ی سنوونێ و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به‌و ناحیه‌یه دۆخێكی تایبه‌تی هێناوه‌ته ئاراوه و خه‌ڵك له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژیت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شنگال كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت به كوردستان24ی راگه‌یاند، گرژییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سنووری قه‌زای شنگال به‌رده‌وامن و وێڕای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌ر له سێ رۆژ له‌نێوان هه‌ردوو لا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام په‌كه‌كه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، په‌كه‌كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی به‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌كانی دیكه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شدا بسه‌پێنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی په‌كه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه، بۆیه دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ده‌كرێت به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوانیان رووبدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخ خدر هه‌وڵیانداوه گه‌نجان بڕفێنن و ده‌ستگیریان بكه‌ن، به‌ڵام دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌كه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و هۆشدارییان داوه‌ته په‌كه‌كه و ماوه‌ی 24 كاتژمێریان بۆ دیاریكردووه، كه باره‌گاكانیان له شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل ببه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، دوای گرژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، كه به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س برینداربوون، رێككه‌وتنێكی سێ خاڵی له نێوان هه‌ردوو لا ئه‌نجامدرا، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پێویسته په‌كه‌كه باره‌گاكانیان له‌شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل بباته ده‌ره‌وه، بازگه‌كانی سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق بكه‌نه‌وه و هه‌وڵیش نه‌دات هێزی خۆی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا بسه‌پێنێت، به‌ڵام تا ئێستا په‌كه‌كه پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه و دۆخه‌كه تادێت گرژتر ده‌بێت.