ئه‌مڕۆ ته‌نها 27 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا راگه‌یه‌ندران
هیچ كه‌سێك به په‌تاكه نه‌مردووه و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی تووشبوونه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكی مردن به په‌تاكه تۆمارنه‌كراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ هه‌زار و 324 كه‌س ئه‌نجامدراوه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 27 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا، كه نیو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌یه و ئه‌مڕۆش 54 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندران.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (785)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:

H.B