تره‌مپ: چیتر كه‌س رێزی ئه‌مه‌ریكا ناگرێت
"جیهان به مه‌ترسیدارترین قۆناغیدا تێده‌په‌ڕێت"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، له ئێستادا هیچ كه‌س له جیهان ترسی له سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا نییه و كه‌س رێزیان لێناگرێت، بۆیه جیهان به مه‌ترسیدارترین قۆناغیدا تێده‌په‌ڕێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به مه‌ترسیدارترین قۆناغی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێت، هیچ كات سه‌رده‌می وا مه‌ترسیدار بۆ واشنتن دروست نه‌بووه.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌م هه‌موو چه‌كه ناووكییه‌ی هه‌ن، جیهان تووشی مه‌ترسی گه‌وره بووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كانه لای ئێمه‌ن هه‌ن، لای خه‌ڵكی دیكه‌ش بوونی هه‌یه، پێشتر شتی وه‌ها رووینه‌داوه".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی من پێشبینی نه‌ده‌كرا رووسیا هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا". ده‌شڵێت: "له‌مه‌ودوا چین رێزی ئه‌مه‌ریكا ناگرێت، رووسیاش لاوازی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ركه‌وت".