ئيسلامييه‌كان ده‌ستپێشخه‌رييان هه‌يه و چاويان له رۆڵى ميانگيرييه
له هه‌نگاوی دووه‌میش ده‌یه‌وێت دانیشتێك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێكبخات.
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پڕۆژه‌ی تازه‌ی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌مینداری گشتى هه‌ندێك لایه‌نی بینیووه له هه‌نگاوی دووه‌میش ده‌یه‌وێت دانیشتێك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێكبخات.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ش ده‌ڵێت، ئێمه چه‌ندینجار ده‌ستثیشخه‌ریمان كرد، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی حزبیان له‌لا گرنگتربوو، بۆیه دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه گه‌یشت.
رۆژانێك چوار ده‌وری ئه‌و مێزه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌رپرسانی پێنج لایه‌نه‌كه‌ی له ده‌وری خۆیی كۆده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا كورسیی و مێزه‌كان به‌تاڵ ماون و ته‌نانه‌ت دانيشتنێكیش كۆیان ناكاته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: ئه‌مینداره‌كه‌ی ئێمه، هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌خێر ته‌واو بوو، ئاوێكی ساردی به ئاگره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتييدا كرد، هه‌نگاوی دووه‌میش له رێگایه.
ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌میشه ویستوومانه ده‌ستێكی به‌خێرمان له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێك له لایه‌نه‌كان به پیر بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه نه‌هاتوون، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ش ئومێده ده‌كات جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ببێته جه‌ژنی ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
هاوولاتیان نیگه‌رانن، نایانه‌وێ جارێكيدیكه خوێنی كورد به ده‌ستی كورد بڕژێت، بارزانیش ده‌ڵێت، پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌موومان پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی و پێشمه‌رگه بكه‌ین بژێوی خه‌ڵكیش باشتر بكه‌ین.