"سه‌رجه‌م مه‌زاره ئایینیه‌كان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان بپارێزن"
"داوا ده‌كرێت سه‌قامگیریان بپارێزرێت"

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، به گوێره‌ی په‌یامێكی نهێنی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، داوا كراوه سه‌رجه‌م شوێنه پیرۆزه ئایینیه‌كان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان بپارێزرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، له پێناو هه‌ره‌سپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ به‌ئامانجگرتنی ژماره‌یه‌ك پێگه و مه‌زاری ئایینی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقدا، كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا مه‌راسیمییان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا كراوه ته‌واوی ئه‌و شوێنانه بپارێزن و پاسه‌وانی زۆریان بۆ دابین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له چه‌كدارانی داعش بكرێت به ئاسانی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و مه‌زار و شوێنه ئایینیانه، داوا ده‌كرێت سه‌قامگیریان بپارێزرێت.