دانیشتوانی هه‌ژارترین گوند خواردنی خۆیان ده‌به‌خشنه منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت
له‌م گونده‌دا، به‌هۆی خراپی دۆخی ماددی، هه‌موو رۆژێك خۆراكیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نابێت

K24 - هەولێر:
سیرالیۆن، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای ئه‌فریقیا، خاوه‌نی ژینگه‌یه‌كی جیاوازه و پڕه له دارستانی چڕ و بارانی به‌رده‌وام، پایته‌خته‌كه‌ی فریتاونه و ژماره‌ی دانیشتوانی پتر له 7 ملیۆن كه‌سن.
سیرالیۆن، به‌هه‌ژارترین وڵاتی جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت، "مابۆنجسی" گوندێكه له ناوچه‌ی مۆیانبایهی نزیك پایته‌ختی ئه‌م وڵاته، به هه‌ژارترین گوندی جیهان داده‌نرێت، جیا له‌وه نان و ئاویان له‌گه‌ڵ منداڵه بێ باوكه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆ له‌م وڵاته‌دا له نێوانی 1991 تاوه‌كو 2002، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كوژراون، بووه هۆكاری بێ كهسبوونی سه‌دان هه‌زار منداڵ.

"مابۆنجی"، به هه‌ژارترین گوندی جیهان داده‌نرێت، دانیشتوانه‌كه‌ی به‌هۆی دابه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه له نێوانی خۆیان و منداڵه بێ باوكه‌كان، ژیانی سه‌دان منداڵیان له مردن رزگار كردووه.
ریكخراوی "هاریكاری و مرۆیی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی" ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ئه‌و گونده كردووه، به دروستكردنی بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و منداڵه بێباوكانه، پێكهاتوو له 130 شوێنی خه‌وتن و مزگه‌وت و چێشتخانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، خه‌ڵكی ئه‌م گونده وێڕای هه‌ژاری و دهستكورتییان، رۆژانه خواردنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه به‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان له‌و گونده‌دا كه‌س و كاره‌كانیان ونكردووه و یاخوود كوژراون، هه‌ندێك له‌و منداڵانه خزم و كه‌سیان هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكورتی ناتوانن هاوكارییان بكه‌ن.

به گوێره‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی گوندی "مابۆنجسی"، جیا له‌و خانه‌یه‌ی بۆ منداڵه بێباوك و بێسه‌رپه‌رشته‌كان دروستكرا، به‌شێكیان له‌و شوێنانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه سه‌ربازه‌كان له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بۆ جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌كاریان ده‌هێنا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌م گونده‌دا، به‌هۆی خراپی دۆخی ماددی، هه‌موو رۆژێك خۆراكیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نابێت.