سه‌فین دزه‌یی: كورد هه‌وڵده‌دات ببێته به‌شێك له نه‌خشه‌ی نوێی جیهانی وزه
"كونسوڵخانه‌كانی هه‌ر پێنج وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ولێر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن"

K24 - هەولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی له‌به‌رچاو گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكات، له‌وانه یاسای چاكسازی و دروستكردنه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ش كه خاڵێكی زۆر گرنگه، ئه‌ویش پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسییه‌كانی خوودی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ناوچه‌كه و جیهان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا بۆ كورد ده‌ستكه‌وته نه‌وه‌ك تاقه حزبێك.
سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند، له‌ساڵی هه‌شتاكاندا به‌رپرسێكی كورد ته‌نیا ده‌یتوانی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ببینێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ په‌ره به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆی بدات.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له رابردوودا ئه‌وه‌مان بینی كه سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه چۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد، به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و په‌رله‌مانتارانیش له كۆڕ و كۆڕبه‌نده‌كان بانگهێشت ده‌كرێن".
سه‌فین دزه‌یی روونیكرده‌وه، "ئه‌و دیداره دووقۆڵییه‌ی نێوان بۆریس جۆنس، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجام درا پێویسته ببێته جێگه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان، چونكه ئه‌م ده‌ستكه‌وته شایسته‌ی خه‌باتی گه‌لی كوردستانه".
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌ریتانیا هه‌میشه پێگه‌ی تایبه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا هه‌بووه، جیا له‌وه‌ش له‌كاتی كۆڕه‌وی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستان جۆن مێجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای به‌ریتانیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا لایه‌نی سه‌ره‌كی پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌ی ناوچه‌ی ئارام بوون بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، بووه هۆی دروستبوونی بڕیاری 688ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش". ده‌شڵێت: "هه‌ر له دوای راپه‌رینه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی سیاسیی له نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌ریتانیادا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003 هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوون، كاتێك سیستمی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای فیدڕاڵی چه‌سپا، راسته‌وخۆ وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كونسوڵخانه‌كانی هه‌ر پێنج وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌هه‌ولێر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن".
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كات، "به‌ریتانیا هه‌میشه پاڵپشتی حكومه‌تێكی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانه، بابه‌تی وزه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگری".
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "هه‌رێمی كوردستان له دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و وزه، بووه‌ته به‌شێك له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ناكرێت بگوترێت هه‌رێمی كوردستان به‌دیلی وڵاتانی دیكه‌یه بۆ وزه، كاتێك ده‌بینرێت كێشه‌ی كه‌می گازی سروشتی له جیهاندا هه‌یه، كورد هه‌وڵده‌دات ببێته به‌شێك له نه‌خشه‌ی نوێی جیهانی وزه، له رابردووش‌دا به‌ریتانیا هه‌وڵیداوه كۆمپانیاكانی خۆیان له هه‌رێم ئه‌كتیڤ بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه كه سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت".
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، "له عێراقدا ده‌یان مادده‌ی ده‌ستووری هه‌ن ته‌نانه‌ت یاساشیان بۆ دانه‌ڕێژراوه، واته پێشێلكارییه‌كی زۆر له ده‌ستووری عێراق كراوه".
له‌باره‌ی گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له چاتام هاوس سه‌فین دزه‌یی گوتی: گوتاره‌كه زۆر گرنگ بوو، هه‌موو شتێكی تێدا باسكرا، من پێم وایه ئه‌گه‌ر سیستمێك بۆ هه‌رێمی كوردستان باش بێت و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت، نابێت شه‌رم له هه‌نگاوی نوێ بكه‌ین".