گه‌ڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت
دوای 5 ساڵ.. دووباره ئیمانوێل ماكرۆن و مارین لوپێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ گه‌ڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، كه 48.7 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و بە گوێرەی راپرسییەکانیش ئیمانوێل ماکرۆن چانسی سەرکەوتنی زیاترە.
بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) له ته‌واوی فه‌ره‌نسا كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته له گه‌ڕی دووه‌مدا له نێوان ئیمانوێل ماكرۆن (ته‌مه‌ن 44 ساڵ) و مارین لوپێن-ی راستڕه‌وی توندڕه‌و (ته‌مه‌ن 53 ساڵ)، یه‌كێكیان وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كان ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن بۆ ماكرۆن زیاتره.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده راپرسییه‌كان ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن ده‌كه‌ن، كه دووباره ببێته‌وه به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌شداری كه‌می ده‌نگده‌ران، ئه‌نجامه‌كه ده‌گۆڕێ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ماكرۆن درووست ده‌كات و لوپێن ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌كات.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا تا كاتژمێر (7:00)ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و كاتژمێر (8:00)ی ئێواره‌ش ئه‌نجامه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و یه‌كێك له‌و دوو ركابه‌ره كورسی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا مسۆگه‌ر ده‌كات.

له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، كه له 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، ئیمانوێل ماکرۆن له رێگه‌ی بەدەستھێنانی سەدا 27.6ی دەنگەکان براوەی یەکەمی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان بوو، مارین لوپێن-یش له رێگه‌ی بەدەستھێنانی سەدا 23.41ی دەنگەکان براوەی دووەم بووە.
ماکرۆن و لۆپێن لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2017شدا لە ریزبەندی یەکەم و دووەمدا بوون و دوای ئەوەی ماکرۆن گەڕی دووەمی بە ئەنجامی سەدا 66.1 بردبوویەوە، وەك سەرۆك کۆمار ھەڵبژێردرابوو.