ماكرۆن سه‌ركه‌وت

K24 – هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، بۆ دووه‌م جار وه‌ك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ماكرۆن توانیویه‌تی نزیكه‌ی 58.2 له سه‌دی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش كه‌وتووه‌ته پێش ركابه‌ره‌كه‌ی مارین لۆپان.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، لۆپان توانیویه‌تی نزیكه‌ی 42.4 له سه‌دی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا نزیكه‌ی 29.8 له‌سه‌دی ده‌نگده‌ران به‌شداریان له پرۆسه‌كه‌دا نه‌كردووه و ده‌نگیان نه‌داوه.