حدكا: له سه‌رده‌شت هێرشێكی سوپای ئێران تێكشكێنراوه
تۆپبارانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه

K24 – هه‌ولێر
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند پێشمه‌رگه‌یانیان له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، هێرشێكی سوپای پاسدارانیان تێكشكاندووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی حدكا، "پێشمه‌رگه‌كانیان له ناوچەی سەردەشت سەرقاڵی کاروباری حیزبی و تەشکیلاتی بوونە لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان تووشی شەڕ و پێکدادان دەبن."
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوو: "کاتێک دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرەو گوندی "نستان" حەرەکەت دەکەن، گرووپی زەربەتی هێزی تایبەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەدوای پێشمەرگەکان‌دا دەچێت و لە ئەنجام‌دا شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دەدات".
هه‌روه‌ها باس له تێكشكاندنی هێرشه‌كه ده‌كات كه پاشه‌كشه‌یان به هێزه‌كانی ئێران كردووه و پێشمه‌گه‌ركانیان به‌بێ هیچ زیانێك له شوێنی شه‌ڕه‌كه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئامارێكی سه‌باره‌ت به زیانی هێزه‌كانی ئێران بڵاو نه‌كردۆته‌وه، ته‌نیا ئاماژه به به‌رده‌وامبوونی تۆپیارانی ناوچه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه كردووه.
شه‌ڕی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت پاش ئه‌وه‌ی دێت كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حدكا و سوپای پاسداران رووویدابوو