نه‌جم جبووری وه‌ك قائیمقامی شنگال به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشانكرا
تا ئه‌و كاته‌ی قائیمقامێكی نوێ بۆ ئیداره‌ی شنگال داده‌نرێت

K24 - هه‌ولێر:
سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، نه‌جم جبووری وه‌ك قائیمقامی شنگال به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشانكرا.
سیروان رۆژبه‌یانی گوتی: به بڕیاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌جم جبووری به قائیمقامی شه‌نگال به وه‌كاله‌ت داندرا، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی وه‌ك پارێزگاری نه‌ینه‌وا.
گوتیشی: نه‌جم جبووری وه‌ك قائیمقامی شه‌نگال به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی قائیمقامێكی نوێ بۆ ئیداره‌ی شنگال داده‌نرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی كازمی دوای ئه‌وه هات، كه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان سوپای عێراق و ئیداره‌ی قه‌زاكه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه پشێوی له شنگال درووست بووه.