"ئێران نه‌یتوانی پرسی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به نهێنی بهێڵێته‌وه"
"ئه‌گه‌ر وڵاتێك پرسی وزه‌ی ناووكی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاشتی به‌كار بهێنێت، پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام نادات"

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای ده‌كات، بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری و مووشه‌ك، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وڵاته‌كه‌ی پلانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناووكی هه‌بووه.
عه‌لی مهتههری، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به چالاكییه ناوكییه‌كان، ئامانجی ئێران به‌هێزكردن و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناووكی بووه.
مهتههری راشیگه‌یاند، ئێران نه‌یتوانی پرسی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به نهێنی بهێڵێته‌وه، ئه‌و پرسه له رێگه‌ی چه‌ندین راپۆرت ئاشكرا كرا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتێك پرسی وزه‌ی ناووكی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاشتی به‌كار بهێنێت، پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام نادات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا گومان بۆ دروستكردنی چه‌كی ناووكی ده‌چێت.
مهتههری ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران بیتوانیبا چه‌كی ناووكی دروست بكات، وه‌ك پاكستان تاقیشی بكاته‌وه، به‌ربه‌ستی گه‌وره‌یان بۆ دروست ده‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی ئێران پێشتر رایگه‌یاندبوو، "تاران له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق – ئێران بیری له دروستكردنی چه‌كی ناووكی كردبووه‌وه".
له نامه‌یه‌كی نهێنی موحسین ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق – ئێران بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی نووسیبووی: "پێویستمان به چه‌كی ناووكی و تیشكییه" بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپه‌چی هێرشه‌كانی عێراق بده‌ینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ده‌ستپێبكرێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه وه‌ستاوه.

ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا و چین) به به‌شداری ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2015 له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ناووكییه‌كه‌ی له ڤییه‌ننا ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد، له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ واشنتن تاك لایه‌نه له‌و گفتوگۆیه كشایه‌وه.