كونسوڵی به‌ریتانیا: سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وڵاته‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بوو
"ئه‌و سه‌ردان و گفتوگۆیانه ره‌نگڕێژكردنی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان"

K24- هه‌ولێر:
دەیڤد هەنت، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دووپاتیكرده‌وه، سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا زۆر سەرکەوتوو بوو و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و چەندین بەرپرسی باڵای بەریتانیا کۆبوونەوەی زۆر باشیان هەبووە.
كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی: ئه‌و سەردانە زۆر بابەتی گرنگی تێدا باس کراوە و ئامانج لێی رەنگڕێژکردنی داهاتووی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: "پەیوەندی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەموو کات پەیوەندییەکی نزیك و مێژوویی و قووڵ بووە، پەیوەندییەکی بەردەوامیشە. سەردانەکەی هەفتەی رابردووی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ و ئەرێنی بوو".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەکەم و بەرپرسانی باڵای حکومەتی بەریتانیا زۆر گرنگ بوون، سەلمێنەی ئەو خواست و دیدگا هاوبەشەیە، کە دەمانەوێت پێکەوە زۆر کاری پێکەوەیی و باشتر بکەین لەرووی بازرگانی و ئاسایش و بوارەکانی دیکەش".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و سه‌ردان و گفتوگۆیانه رەنگڕێژکردنی داهاتوویە و پەیوەندییەکانمان چەند نزیك بوون لە داهاتوودا هێشتا نزیکتر و پتەوتر و فراوانتر دەبن".
هه‌فته‌ی رابردوو، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سهدانێكی فه‌رمیی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا كرد و له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازی له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار و جێگه‌ی گرنگیی هه‌ردوو لا كۆبووه‌وه.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا بۆ كوردستان24، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستانیش گوتی: لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كار بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له‌ژێر چه‌تری یه‌ك فه‌رمانده و یه‌ك ژمێره و یه‌ك یاسای خانه‌نشینی ده‌كه‌ین.
لە مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر ئەو ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، کە لە خولێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی‌دا بەشداربوون، دەیڤد هەنت، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان گوتی: هێزی پێشمەرە هێزێکی قارەمانە و هاوپەیمانێکی نزیکی بەریتانیایە و بەیەکگرتنەوەی، هێز و تواناکانی دەبنە چەند هێندە.
كونسوڵی به‌ریتانیا له درێژه‌ی گوته‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، "لە نزیکەوە لەگەڵتان کاردەکەین بۆ چاکسازیکردن لە سێکتەری ئەمنی و بەرگری، بۆ بەهێزترکردنی هێزی پێشمەرگە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هێزی پێشمەرگە هێزێکی قارەمان و ئازا و هاوپەیمانێکی نزیکی بەریتانیایە. کاردەکەین بۆئەوەی پێکەوە ئەم هێزە هێشتا باشتر و تۆکمەتر بکرێن. بنیتان ئەم ئێوارەیەش خولی فێربوونی ئینگلیزی بۆ ئەفسەرانی پیشمەرگە کۆتایهات. ئەمەش وادەکات ئەفسەرەکانی پێشمەرگە باشتر بتوانن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کاربکەن".
كنسوڵی به‌ریتانیا روو له ده‌رچووانی خوله‌كه گوتی: "پابەندی ئێمە لەگەڵ ئێوە پابەندییەکی دوور و درێژە. ئێمە راوێژکاری سەربازی باڵامان هەیە لێرە، لەگەڵ راوێژکاری وڵاتانی دیکە لەنزیکەوە و راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کاردەکەن، بۆئەوەی دڵنیابنەوە و هاوکاربن لەوەی هێزی پێشمەرگە یەکبگرێتەوە و ببێتە هێزێك، کە له‌ژێر چه‌تری یەك فەرماندە، یەك ژمێرە و یەك یاسای خانەنشینی و هەتا دوایی كۆبكرێنه‌وه، هەموو ئەمانە هاوکار دەبن، بۆئەوەی هێزی پێشمەرگە ببێتە یەك هێز و یەك دەست و یەك فەرمان و هێزێکی زۆر کاریگەر".
H.B