سهرۆكی كۆریای باكوور ههڕهشهی بهكارهێنانی كڵاوهی ئهتۆمی دهكات
كیم جۆنگ ئون: پێویستە هێزی ئەتۆمی کۆمارەکەمان لەهەمووکاتێکدا لە ئامادەباشی تەواودا بێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی

K24- ههولێر:
کیم جۆنگ ئون، سەرکردەی کۆریای باکوور هۆشداری لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات و دەڵێت: ئەگەر دۆخێك بێتە ئاراوە كه بەدڵمان نەبێت یان بەرژەوەندیهكانمان پشتگوێ بخرێن، بە کڵاوە ئەتۆمییەکانمان وەڵام دەدەینەوە.
کیم جۆنگ ئون لە وتارێکدا لە کاتی بهڕێوەچوونی نمایشێکی سەربازیدا، کە نوێترین مووشەکی کۆریای باکووری تێیدا نماییشكرا، رایگەیاند، پێویستە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی خێراتر بکرێت، ئەگەر پێویست بکات لە بەکارهێنانی سڵ ناکهینهوه.
كیم جۆنگ ئون جهختیكردهوه، "ئەرکی سەرەکی هێزی ئەتۆمیمان بەرپەرچدانەوەی شەڕە، بەڵام کڵاوە ئەتۆمییەکانمان هیچکات قەتیس ناکرێن و بەریان پێناگیرێت، ئەگەر هاتوو دۆخێك لەسەر خاکەکمان هاته ئاراوە بەدڵی ئێمە نەبوو".
ههروهها گوتی: "هەر ولاتێك بییەوێت یان هەوڵ بدات بەرژوەندییەکانی وڵاتەکەمان پێشێل بکات، دەبێت هێزی ئەتۆمی کۆریای باکوور بەوردی و دەستبەجێ ئەرکی دووەمی خۆی بەجێبهێنێت".
دووپاتیشیكردهوه، "پێویستە هێزی ئەتۆمی کۆمارەکەمان لەهەمووکاتێکدا لە ئامادەباشی تەواودا بێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی".
H.B