رووسیا ئەمهریکا و ناتۆ بە هۆکاری هەڵگیرساندنی شەڕی ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات
لاڤرۆڤ: سیاسەتی تاك جەمسەری ئەمهریکا و فراوانخوازییەکانی ناتۆ هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕی ئۆکرانیا بوون
K24- ههولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، سیاسەتی تاك جەمسەری ئەمهریکا و فراوانخوازییەکانی ناتۆ هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕی ئۆکرانیا بوون.
له درێژهی گوتهكانیدا، لاڤرۆڤ دووپاتیكردهوه، "بەڕوونی دیارە و لە کۆبوونەوەشم لەگەڵ هاوڕێم ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز بەدرێژی باسمان کرد، دۆخی ئۆکرانیا هۆکاری کەڵەکەبوونی چەند کێشەیەك بوو. بەشی زۆر هۆکارەکەی لەچوارچێوەی ئەو تاکتیکانەدا بوو، دۆستە ئەمهریکیەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان گرتبوویانەبەر، بەردەوام سنوورەکانی ناتۆیان فراوانتر دەکرد، جیهانیان کردبوو به جیهانێکی یەك جەمسەر".
H.B