ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی دیکە لە هەڵەبجە دەکرێنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە

شاری هەڵەبجە
شاری هەڵەبجە

K24 – هەولێر

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی دیکە دا لە پارێزگای هەڵەبجە.

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی بەسەرەوەیە تیادا رەزامەندی دراوە، ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە لە هەڵەبجە بکرێنەوە:

1- بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی

2- بەڕێوەبەرایەت دروستكردنی دانەوێڵە

3-بەڕێوەبەرایەتی بازگانی دانەوێڵە

4-بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراك

5-بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی

6-بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان

سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازاین لەوبارەوە عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندووە: "بەڵێنمان دابوو لە هەوڵەكانمان بەردەوامبین بۆ هێنانە كایەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازین".

دەقی نووسراوی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
دەقی نووسراوی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران

 

Fly Erbil Advertisment