به‌م شێوه‌یه ئۆكرانییه‌كان توانییان ئاگاداری پلانه‌كانی رووسیا بن
"مۆبایله دزراوه‌كان گه‌وره‌ترین رۆڵیان له ئاشكراكردنی پلانه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆ ئۆكرانییه‌كان هه‌بوو"
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا رووسیا به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵاتی جیهان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای سیخوڕیكردنه و خاوه‌نی به‌رزترین ته‌كنیكی په‌یوه‌ندیكردنی نهێنیی سه‌ربازییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ربازانی رووس له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له ئۆكرانیا، گورزێكی له ناوبانگی ئه‌و وڵاته وه‌شاند.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "ئیزگه‌ی نیشتمانی گشتی" له ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی رووسیای له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی پچڕاند، سه‌ربازه رووسه‌كان ناچار بوون، مۆبایلی ئه‌و هاووڵاتییه ئۆكرانیانه بدزن یانیش به‌زۆر لێیان وه‌رگرن، كه نیشته‌جێی ئه‌و شوێنانه بوون كه كه‌وتببونه ژێر كۆنترۆڵی رووسه‌كان، ئه‌مه‌ش له بێ ئاگایی سه‌ربازه رووسه‌كان له سوودوه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به زیان بۆ رووسه‌كان و قازانجی ئۆكرانییه‌كان شكایه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر دزین و به‌زۆر لێوه‌رگرتنی مۆبایلی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی رووسه‌وه، مانگی حكومه‌تی ئۆكرانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه كرد، كه مۆبایله‌كانیان له‌ده‌ستداوه، به‌زووترین كات سكاڵای خۆیان تۆمار بكه‌ن.
هاووڵاتییانیش به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌پیر ئه‌و بانگه‌وازه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه چوون و سكاڵاكانیان تۆماركرد و ژماره‌ی سیمكارته‌كانیشیان له‌ناو سكاڵاكه نووسیبوو، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا توانییان سیخوڕی به‌سه‌ر سه‌ربازه رووسه‌كانه‌وه بكه‌ن و ئاگاداری هه‌موو ئه‌و پلانانه‌ی سوپای رووسیا بوون، كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له دژی ئۆكرانیا داده‌ڕشت و مۆبایله دزراوه‌كان بوون به باشترین ئامێری هۆشیاركه‌ره‌وه له پلانه‌كانی رووسیا.
دیمیتری ئه‌لبیرۆڤیچ، شاره‌زای بواری ئاسایشی زانیاری گوتی: ئه‌و رێگه‌یه یه‌كێك بوو له‌و رێگه گرنگانه‌ی ئۆكرانیا بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر سوپای رووسیاوه به‌كاریهێنا و توانییان تا راده‌یه‌كی زۆر له وه‌رگرتنی زانیاری سه‌ركه‌وتوو بن و ئاگاداری هه‌موو ئه‌وه بن كه رووسه‌كان بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه و وره‌یان له چ ئاستێكدایه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌م حاڵه‌ته وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی راسته‌قینه وا بوو، به‌تایبه‌ت كه رووسه‌كان مێژوویه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه له بواری هه‌واڵگری و په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی به‌هێز".
ئێستا رووسیا خاوه‌ن سیتسه‌مێكی بێته‌لی هاوچه‌رخ و متمانه‌پێكراوه بۆ سوپاكه‌ی، هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو هه‌واڵگری رووسیا تا راده‌یه‌كی زۆر له ئۆكرانیا چالاك بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كارانی سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی له‌ده‌ستدا.
شرۆڤه‌كاران جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆكارێكی نه‌زانراو، له زۆربه‌ی كاته‌كاندا سوپای رووسیا پشتی به په‌یوه‌ندیكردنی بێته‌لی ئاسایی و بێ كۆد به‌ستبوو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو ئۆكرانییه‌كان به‌ئاسانی ئاگاداری هه‌نگاو به هه‌نگاوی پلانه‌كانیان بن.
هه‌روه‌ك روونیش نییه، كه بۆچی رووسیا تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ئۆكرانیای نه‌كردووه‌ته ئامانج و له‌ناوی نه‌بردوون.
راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌یكردووه، رووسیا پێشبینی ئه‌وه‌یكردووه كه ده‌توانێت زۆر به‌خێرایی و ئاسانی ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا داگیر بكات، بۆیه ویستی تۆڕه‌وكانی په‌یوه‌ندیكردن، هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، تۆڕی وزه‌ی كاره‌با و ژێرخانی دیكه بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا بتوانن به‌كاریبهێنن.
راپۆرته‌كه نووسیویه‌تی: فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناچنه ئاسمانی ئۆكرانیا، به‌ڵام له ئاسمانی پۆڵه‌ندا و رۆمانیا و شوێنه‌كانی دیكه ده‌خولێنه‌وه و به‌گوته‌ی ئه‌لبێرۆڤیچ، "ئه‌و فڕۆكانه په‌یوه‌ندییه‌كانی بێته‌ل و شێوازه‌كانی دیكه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری كۆده‌كه‌نه‌وه، دواتر بۆ ئۆكرانییه‌كان ده‌یگوازنه‌وه".
H.B