گۆتێرێس گه‌یشته ئۆكرانیا
پێشتر له‌گه‌ڵ پوتن كۆبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئۆكرانیا.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، گۆتێرێس گوتی: "دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ مۆسكۆ، ئێستا گه‌یشتمه ئۆكرانیا. له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان بۆ فراوانكردنی هاوكاریی مرۆیی و ده‌سته‌به‌ركردنی پرۆسه‌ی هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌كانی شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌رچه‌ند جه‌نگه‌كه زووتر كۆتایی بێت، ئه‌وه‌نده بۆ ئۆكرانیا و رووسیا و ته‌واوی جیهان باشتره".
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كۆبووه‌وه و هه‌وڵیدا له‌و سه‌ردانه‌یدا پوتن رازی بكات بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی مرۆیی بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی گیرخواردووی ئۆكرانیان له ناوچه‌كانی شه‌ڕی.
له به‌رامبه‌ردا پوتن بۆ گۆتێرێس دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێشتا هیوایه‌كی به دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ماوه بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی له نێوانیان له‌ئارادایه.
له مۆسكۆوه گۆتێرێس داوای له هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئۆكرانیا كرد، هه‌ردوو لا هاوكار بن بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل له شوێنه‌كانی جه‌نگ و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به‌و خه‌ڵكه.
هه‌وره‌ها ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نی بۆ "تاوانه‌كانی جه‌نگ" كرد، كه كیێڤ و پایته‌خته‌كانی رۆژئاوا هێزه‌كانی رووسیا به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه له ئۆكرانیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ ئه‌و تاوانانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
H.B