پوتن جه‌خت له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی له ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه
"سزاکانی رۆژئاوا نەبوونەتە هۆی لاوازبوونی ئابووری و دراوی نیشتمانی رووسیا"
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، هەموو ئامانجەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی رووسیا لە ئۆکرانیا بەدیدەهێنن.
لە گوتارێکدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، سەرۆکی رووسیا گوتی: ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەی لە 24ی شوباتی ئەمساڵەوە لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، هەموو ئامانجەکانی خۆی بەدیدەهێنێت، بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەش گه‌رەنتی ئاسایشی هەرێمەکانی دۆنباس و کرایمیا دەکات.
پوتن ئاماژەی به‌وه كرد، سزاکانی رۆژئاوا لەسەر وڵاتەکەی نایاسایین، بەڵام نەبوونەتە هۆی لاوازبوونی ئابووری و دراوی نیشتمانی رووسیا و بەپێچەوانەوە، وڵاتەکەی بەهێزتر بووە.
سەرۆکی روسیا گوتیشی: ئەو کەسانەیان دەستگیرکردوون، کە ویستوویانە بە پلانی ئۆکرانیا چەند رۆژنامەنووسێك "تیرۆر بکەن" و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی رازیكردنی پوتن بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌كانی شه‌ڕ له ئۆكرانیا، سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و له‌گه‌ڵ پوتن كۆبووه‌وه.
دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گۆتێرێس گه‌یشته ئۆكرانیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه و تاوتوێی دۆخی ئه‌منی و شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بكات.
H.B