هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژن ده‌كات

داوایه‌ك له‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت

شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر
شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لێژنەی ئەمنی پارێزگا کۆبوونەوە و پلانی ئەمنی و رێکارەکان بۆ رۆژانى جەژنى رەمەزانى پیرۆز ئاماده‌ كران.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، سەبارەت بە ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ بۆ رۆژانى جەژنى رەمەزانى پیرۆز و پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەولێرى پایتەخت،  تەئکید لە گرتنەبەرى هەموو رێکارێکى پێویست لە یەکە کارگێڕییه‌كان، هێزی ئەمنیی، تیمە تەندروستیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ رۆژانی جەژن کرایه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر داواى لەهاووڵاتییان کرد، وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگى سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ بن.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
Fly Erbil Advertisment