بايدن: تێچووی پشتیوانییه‌كانی ئۆكرانیا زۆره به‌ڵام ناتوانین له‌و پرسه بێلایه‌ن بین
"بۆ هه‌ر تانكێكی رووسی، ئه‌مه‌ریكا 10 چه‌كی دژه‌تانكی به ئۆكرانیا داوه"
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داوای له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 33 ملیار دۆلاری دیكه بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا بدات.
ئه‌م گوتانه‌ی بایدن له میانه‌ی گوتارێكدا له كۆشكی سپی هاتوون و گوتی: تێچووی پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا گه‌لێك زۆره، به‌ڵام واشنتن ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و دوژمنكاریه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا ده‌یكات، به‌بێ لایه‌نی بوه‌ستێت و سه‌یریان بكات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێمه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر رووسیا، ئێمه هاوكاری ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان له دژی دوژمنكارییه‌كانی رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر تانكێكی رووسی، 10 چه‌كی دژه‌تانكی به ئۆكرانیا داوه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كردن به چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رپرسیارانه نییه و ئه‌مه‌ریكا رێگه به رووسیا نادات به هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی وزه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی تۆقاندن به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا بكات و نه‌وت و غاوهكهی وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و خۆدزینه‌وه له‌و سزایانه به‌كاربهێنێت، كه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پێندراون.
H.B