پۆلیسی راپەڕین: سلێمان هەڵشۆیی سەلامەتە
"سەلامەتە و هیچ هەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە"

K24 - هەولێر:
دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی خۆکوشتنی سلێمان ھەڵشۆیی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە راستیەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕیندا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە تۆمەتبار (سلێمان هەڵشۆیی) هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ خۆکوشتن و زیان گەیاندن بەخۆی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگەیاند، ڕای گشتی لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە (سلێمان هەڵشۆیی) سەلامەتە و هیچ هەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە هەواڵی نادروست لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە.
سلێمان ھەڵشۆیی، دانیشتووی دەڤەری راپەڕینە و پێشتر مامەڵەی بە وادە لەگەڵ ژمارەیەك ھاووڵاتی كردووە و وەك بازرگان لە ناوچەكە ناسراوە، لە 18/12/2020 مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و ھەندێك لەو كەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ كردبوو چوونە سەر ماڵەكەی، دواتر و چەند كەسێكیش لە رێگەی میدیاكان بڕی قەرزەكانیان لای سلێمان ئاشكرا كرد.