سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە تەمەر رەمەزان دەکات

مه‌سرور بارزانی، بۆ کۆچی دوایی دایکی سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری پێشووتری دهۆك ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شەممە (30ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ تەمەر رەمەزان، پارێزگاری پێشووتری دهۆک کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی  پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبووی دایکی به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

تەمەر رەمەزان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

 

Fly Erbil Advertisment