شه‌ڕی موسڵ له فه‌لوجه قورس‌تر ده‌بێت
موسڵ شارێكی گه‌وره‌یه و ته‌نها شاره به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌مێنێ

K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ی بریتانی بڵاویكرده‌وه،كۆنترۆڵكردنی فه‌لوجه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت كه سوپای عێراقی به‌رامبه‌ر داعش به ده‌ستیهێناوه.
له‌وباره‌یه‌وه ڕاپۆرتیكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه،كۆنترۆڵكردنی شاری فه‌لوجه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه كه سوپای عیراق به ده‌ستیهێناوه له‌وكاته‌وه‌ی كه چه‌كدارانی داعش شار و ناوچه‌كانی عێراقی داگیر كردووه پێش دوو ساڵ و فه‌لوجه له‌و شارانه‌یه كه دوو ساڵه له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش دایه.
ڕۆژنامه بریتانییه‌كه ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه قۆناغی داهاتوو بۆ سوپای عێراق قورستره و دوورخستنه‌وه‌ی داعش له موسڵ له چاو فه‌لوجه‌دا زه‌حمه‌تتره،چونكه شاری موسڵ پێنج بهرامبهرای فه‌لوجه یه.
قورسی شه‌ڕی موسڵ به‌لای ئه‌و ڕۆژنامه بریتانییه‌وه بۆ گه‌وره‌یی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر له ملیۆن و نیوێك زیاتره،به‌ڵام شاری فه‌لوجه ژماره‌ی دانیشتوانی 300" "هه‌زار كه‌س بووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسڵ وه‌ك دوا شار له ده‌ست داعشدا ده‌مێنێته‌وه،هه‌موو سه‌نگ و توانا و قورسایی خۆی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و شاره و به‌رگرییه‌كی زۆری لێده‌كات.