راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنی هاوكاری زیاتری دارایی و سه‌ربازی به ئۆكرانیا ده‌دات
ئۆلاف شۆڵز: دۆخی ئۆكرانیا ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنیی بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان ده‌بێت و به‌شێك له وڵاتان رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كات، كه به‌هۆی قه‌یرانی ئۆكرانیاوه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می خۆراك ده‌بنه‌وه.
شۆڵز له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا له ڕۆژی جه‌ژنی كرێكارانی جیهان گوتی: "له هاوكارییه دارایی و مرۆییه‌كانمان بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بین، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، ئێمه به‌چه‌ك هاوكاریی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له خۆی بكات، هه‌روه‌ك زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپیش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆخی ئۆكرانیا ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنیی بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان ده‌بێت و به‌شێك له وڵاتان رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته له‌سه‌رمان هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ین، چونكه هه‌ندێك وڵات هه‌ن رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه و ناتوانن نان بۆ دانیشتوانی دابین بكه‌ن و ئه‌و دۆخه سه‌ربازییه لێكه‌وته‌ی برسێتی بۆ ته‌واوی جیهانی به‌دواوه‌یه".
به‌ڵێنیشیدا، "پشت له‌و وڵاته هه‌ژارانه ناكه‌ین و پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، به‌رپرسانی مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن، كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا هاوكاری ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له گوتارێكدا رایگه‌یاند، به خێرایی هه‌وره‌تریشقه تۆڵه له‌م وڵاتانه ده‌كه‌ینه‌وه كه پاڵپشتی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، ناتۆ كه‌وتووه‌ته رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا، ئه‌میش له رێگه‌ی پڕچه‌ككردنی بریكاره‌كه‌ی (مه‌به‌ستی ئۆكرانیایه).
به گوێره‌ی بۆچوونی شڕۆڤه‌كارانیش، هه‌ڕه‌شه‌كانی مۆسكۆ له‌باره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی پاڵپشتی ئۆكرانیایان كردووه، دوو ئاراسته له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وانیش هۆشدارییه بۆ ئه‌م وڵاتانه، دووه‌میش ئاماده‌كاری رووسه‌كانه بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگ دژی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ.
H.B