وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا: ئاماده‌بن بۆ جه‌نگ
"پێویسته كه‌ره‌سته‌ی پێویست له‌ماڵه‌كانتان كۆگا بكه‌ن"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆشداری هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، له‌پێناو خۆئاماده‌كردن بۆ قه‌یران، جه‌نگ و ئاشووب. ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانیاییه گوتی: "پێویسته كه‌ره‌سته‌ی پێویست له‌ماڵه‌كانتان كۆگا بكه‌ن".
نانسی فیسه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بۆ رۆژنامه‌ی "هاندلسبلات" رایگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانی بیر له روودانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، ئه‌وكات ره‌نگه دووچاری پچڕانی ته‌زووی كاره‌با بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ببنه‌وه، یاخوود ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، "پێویسته بۆ هاتنی په‌تا، جه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئاماده بین، بۆ ئه‌مه ده‌بێت كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و خۆراك و فریاگوزاری خێرا له ماڵه‌كانمان به‌رده‌ست بن".
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه روونیكرده‌وه، "له ئه‌ڵمانیادا 299 په‌ناگه بۆ خۆپارێزی هه‌ن، جیا له هه‌بوونی شوێنی دیكه‌ی فریاگوزاری".
له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له 12ـی ئه‌یلوولی 1945 و رووخانی رژێمی نازییه‌كان، ئه‌ڵمانیا تا ئێستا شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌دیووه، بۆیه خه‌ریكن ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی بكه‌ن.
به‌هۆی پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا و به‌كارهێنانیان له دژی رووسیا، له ماوه‌ی رابردوودا مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رلین و پاریس كردووه، به چه‌كی ناووكی هێرشیان بكاته سه‌ر.