وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی قه‌زای خه‌بات راگه‌یاند
"جارێکی دیكه گرووپەکانی لەیاسا دەرچوو، لەناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە هێرشێكی مووشه‌كییان ئه‌نجامدا"

K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر شارۆچكه‌ی خه‌باتی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی له‌یاسا ده‌رچوو له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته كراون.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022، جارێکی دیكه گرووپەکانی لەیاسا دەرچوو، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی سه‌ر به پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.
مووشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێکردووە.
شایانی باسە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن،
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
1ی ئایاری 2022
H.B