لاڤرۆڤ: رووسیا کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا ناهێنێت
"لەم رێکەوتە جەنگ کۆتایی نایەت"
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی نیازی نییە لە رێکەوتی 9ـی ئایار کۆتایی بە جەنگ بهێنێت وەک هەندێك لە شیکەرەوە سیاسیەکان پێشبینی ئەوەیان کردووە.
9ـی ئایاری 1945 نازیە ئەڵمانییەکان جەنگی دووەمی جیهانییان دۆڕان و رووسەکانیش ئەم رۆژەیان وەک رۆژی سەرکەوتن ناساندووە و هەموو ساڵێک یادی دەکەنەوە.
لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "میدیاست"ـی ئیتاڵی گوتی: "ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەمان پەیوەیست نابێت بە هیچ بەروار و رێکەوتێکەوە."
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە ئۆکرانیا پەیوەیستە بە کەمکردنەوەی مەترسیەکان لەسەر هاووڵاتییانی مەدەنی و سەربازانی رووسیا.
ساڵانی پێشوو رووسیا لە رۆژی سەرکەوتندا بە نمایشێکی سەربازی گەورە لە ناوەڕاستی مۆسکۆدا ئاهەنگیان دەگێڕا، یادەکەش پەیامێکی ڤلادیمێر پوتنی لەخۆدەگرت کە رۆڵی وڵاتەکەی بەرز دەنرخاند لە سەرکەوتن بەسەر فاشیەکانی ئەوروپادا.
بەڵام ئاهەنگێڕانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت، چونکە لەژێر سێبەری جەنگدا بەڕێوەدەچێت.
پرۆسهی داگیركاری ئۆكرانیا له 24ی شوبات (فێبرایهری 2022) دهستی پێكرد، ڤلادیمێر پوتن، سهرۆكی رووسیا به كردوهی سهربازی تایبهت بۆ داماڵینی چهك له ئۆكرانیا وهسفی كرد، بهڵام لهو رۆژه زیاتر له 10 ههزار سهربازی رووسی كوژراون، وێرای كوژرانی دهیان ههزار سهربازی ئۆكرانیا و خهڵكی مهدهنی.