شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وه‌ی ڕویداوه پێشێلكارییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره‌یه و ناكرێت بێده‌نگی لێبكرێت
"داوا له فەرماندەی گشتی ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه له‌وانە بکات کە کەمتەرخەم بوون"

K24 - هەولێر:
شاخه‌وان عەبدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆردومانکردنی قه‌زای خه‌باتی له پارێزگای هه‌ولێر بە موشەک بەتوندی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، " داوا له فەرماندەی گشتی ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه له‌وانە بکات کە کەمتەرخەم بوون".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگەیاند، ئه‌و موشه‌كانه‌ی له نزیك ده‌ریاچه‌ی بادینان كه‌وتونه‌ته خواره‌وه كۆمپانیای كاری كردبووه ئامانج و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ڕویداوه پێشێلكارییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره‌یه و ناكرێت بێده‌نگی لێبكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدولاَ لە بەیاننامەکەیدا گوتی: "بۆردومانکردنی قه‌زای خه‌بات به‌موشەک توندی ئیدانه دەکەین، داواش له فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه لەوانە بکات کە کەمتەرخەمن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای کرد، فه‌رمانده‌ی گشتی گۆڕانکاری ئەنجامبدات له فه‌رمانده ئەمنی و سەربازییەکانی نەینەوادا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستیانهێناوه له چه‌سپاندنی ئاسایش و ڕێگری نه‌كردن له دووباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان و بوونی گروپه چه‌كداره له یاسا ده‌رچووه‌كان كه به‌داخه‌وه به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه دێن و ده‌چن له پارێزگاكه‌دا.
شاخه‌وان عه‌بدولاَ جەختی کردەوە لەوەی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه له فه‌رمانده‌كان به‌هۆی به‌رده‌وامی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
لە بەیاننامەکەی جێگری سه‌رۆكی پەرلەماندا هاتووە، "پێویسته پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی بالاَ له نێوان هێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی بکرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كان و ڕێگریكردن له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆرستان له سه‌رانسه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا."