"سه‌دان خێزان له شنگاله‌وه ئاواره بوون"
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان ئاشكرای ده‌كات، سه‌دان خێزان له سنووری شنگاله‌وه ئاواره‌بوونه و گه‌یشتنه پارێزگای دهۆك.
حوسێن كه‌لاری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی له شنگال هه‌یه، پتر له 500 خێزان ئاواره بوونه.
حوسێن كه‌لاری راشیگه‌یاند، ئه‌و خێزانانه له شنگاله‌وه خه‌ریكه كه‌مێكی دیكه ده‌گه‌نه پارێزگای دهۆك.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق به‌ره‌و شنگال به‌ڕێكه‌وت و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و خه‌ڵكی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن.
هه‌وره‌ها گوتی: له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاوازی شنگال، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان، تا ئێستا هیچ ژماره‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نازانرێت.