راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
"كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه"

K24- هه‌ولێر:
یه‌كێك له به‌شداربووانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی 28ـی نیسانی شاری مووسڵ ده‌ستگیركرا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، یه‌كێك له به‌شداربووانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی 28ی نیسانی شاری مووسهڵ ده‌ستگیركرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له به‌شداربووانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی 28ی نیسانی 2022ی شاری موسڵیان ده‌ستگیركرد.
له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو ئارامی و ئاسایش‌دا، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له رێكه‌وتی 30ی نیسانی 2022 له سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان یه‌كێك له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیرانی شاری مووسڵ به‌ناوی "شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح" ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بووه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.
له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح) ده‌ركه‌وت ناوبراو له‌ڕێگه‌ی ئه‌میرێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ناوی (محه‌مه‌د زوهێر) ناسراو به (ئه‌بو جاسم) راسپێردراوه بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری مووسڵ.