جگه له كوشتار و كاولكاری ئه‌جێندایه‌كی دیكه له‌پشت شه‌ڕی په‌كه‌كه هه‌یه
"مه‌خموور و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ش له كارنامه‌ی ئه‌جێندا سیاسییه‌كه‌دان و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت"

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا شه‌فیق، شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق له سنووری قه‌زای شنگال گوتی: له‌وكاته‌ی رێككه‌وتنی شنگال كراوه، كه نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت، تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌رده‌وامن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: هه‌ر هێزێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا هاوكار بێت، یانیش هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شنگالیان كردبێت، هیوا ئه‌و بوو دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ئه‌ركه گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ بكرێت و ناوچه‌كه راده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكرێته‌وه، وه‌ك چۆن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له رزگاركردنی شنگال له ده‌ست رێكخراوی داعش به‌شداربوون، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له ناوچه‌كه كشانه‌وه، هه‌روه‌ك له رزگاركردنی كۆبانی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا و باشووری كوردستانیش به‌شداربوون و دواتر كشانه‌وه.
گوتیشی: پێویست بوو په‌كه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی هێزه‌كانی دیكه له شنگال بكشێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا هه‌یه، نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی تێدا ده‌كوژرێت، به‌ڵكو ئامانجێكی دیكه‌شی له‌پشته‌وه‌یه و ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كرێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش هی ئێستا نییه و له سه‌رده‌می به‌عسه‌وه تا ئێستا په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه، شنگال، كه‌ركووك، مه‌خموور و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌كورد چۆڵ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌رده‌می به‌عسه‌وه تا ئێستا سیاسه‌تی به‌عسیكردن و كۆچپێكردن له‌و ناوچانه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام له شوێنی سیاسه‌تی به به‌عسكردن، ئێستا سیاسه‌تی ته‌شه‌یوع "به‌شیعه‌كردن" له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌و ناوچانه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاتێك په‌كه‌كه‌ش ئێستا بووه‌ته به‌شێك له‌و شه‌ڕ و سیاسه‌ته و نیازی په‌كه‌كه له چوونه ناو شنگال هه‌ر چییه‌ك بێت، ئێستا له ئه‌نجامدا خه‌ڵكی شنگال ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆی و ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ش ناچارن جارێكی دیكه ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن. بۆیه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نیازێكی پاكی هه‌بێت، پێویسته ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، نه‌ك ببێته هۆكارێك بۆ وێرانكاری و كۆچكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا كه حكومه‌تی عێراق هۆشداری داوه‌ته په‌كه‌كه كه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌كه نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا به‌توندی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ماڵوێرانی و كاولكاریی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی به‌دواوه ده‌بێت و گوتیشی: ئه‌و رێگه‌یه‌ی په‌كه‌كه گرتوویه‌ته به‌ر، رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌كه‌كه ناتوانێت ببێته خاوه‌نی شنگال
H.B