شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازی عێراق گەیشتە شنگال
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال

K24 - هەولێر:
دوای پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و هێزە چەکدارەکانی پەکەکە، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریق روکن، عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە ناوچەی شنگال.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەفسەرە باڵاکان یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپا دەکەن بۆ قەزای شەنگال بۆ بینینی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، دوای پێکدادانی نێوان سوپا و چەکدارانی پەکەکە.

شه‌وی 1ـی ئەم مانگەش په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، شه‌ڕ له نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رگری شنگال (YBŞ)ـی سه‌ر به PKK و سوپای عێراقی روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال، سه‌ره‌تای شه‌ڕی شه‌وی 1ـی ئایار له ناوچه‌ی "باب شهلو" له رۆژئاوای قه‌زای شنگال روویداوه و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێر كوردستان24 روونیكرده‌وه، په‌كه‌كه رێگه به سوپای عێراقی نادات له بازگه‌كانیاندا هاتووچۆ بكه‌ن، سوپای عێراقی هێزی به‌ره‌و "باب شهلو" جوڵاندووه.
"باب شهلو" ده‌كه‌وێته نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به قه‌زای شنگال بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.
26ی نیسان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته سنووری قه‌زای شنگال و راده‌ستی هێزی 20ی پیاده‌ی سه‌ر به سوپای عێراق كراون له قه‌زای شنگال".