دوای هه‌شت ساڵ به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان "داعش و عێراقییه‌كان" ناوچه‌كان به خاپووركراوی ماونه‌ته‌وه
"زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه بێ كاره‌با و ئاون"

K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاشكرای ده‌كات، دوای 8 ساڵ له جه‌نگی ناوخۆی عێراقی دژ به داعش، به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باكووری عێراق به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان خاپوور كراون و ئاو و كاره‌بای لێ نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له گوندی "حه‌به‌ش"ـی كشتوكاڵی 180 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره، خێزانێكی عێراقی له خانوێكی خاپووركراودا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌هۆی جه‌نگی عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2014 وێرانكراوه.
له‌م گونده‌دا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "عیسا زه‌مزووم"ـی ته‌مه‌ن 42 ساڵ به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، "لێره كاره‌با و ئاو نییه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بێكارن، دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دژ به داعش پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌دی ناكرێت".
خانووه‌كانی گوندی "حه‌به‌ش" وێرانه‌ن، جه‌نگ خراپی به‌سه‌ر هێناون، كاتێك داعش له ساڵی 2014 ئابڵووقه‌ی خسته سه‌ر شاری "ئامرلی" نزیك "حه‌به‌ش"ـی سه‌ر به ناحییه‌ی خورماتوو.

داعش له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان موسڵیان داگیركرد، دواتر به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق جوڵه‌یانكرد، تا ئاستی نزیكبوونه‌وه‌یان له "ئامرلی"، ئه‌وكات له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و هێزی دیكه‌ی عێراقی تێك‌شكێنران، ئابڵووقه‌ی سه‌ر "ئامرلی" و "حه‌به‌ش" هه‌ڵیگرا، كاتێك جیهادییه‌كان وه‌ك پێگه‌یه‌ك بۆخۆیان به‌كاریان ده‌هێنا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای شكستی داعش جه‌نگه‌كه كۆتایی نه‌هات، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ"، دوای ئابڵووقه‌كه‌ی ساڵی 2014ـی "ئامرلی"، (میلیشیا، هێزه خۆبه‌خشه‌كان و سه‌ربازانی سوپای عێراق) پاره‌و كه‌ره‌سته‌ی هاووڵاتیانیان له "ئامرلی" به‌تاڵان برد، جیا له‌وه‌ش ماڵ و شوێنه‌كانی كاركردنیان ئاگر تێبه‌ردا، بۆیه گوندی "حه‌به‌ش" له‌و كاره‌ساته بێبه‌ش نه‌بوو و له ئێستادا پێویستیان به‌هاوكاری و به‌هاناوه چوونه.

ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، نزیكه‌ی 20 هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له ناحییه‌ی خورماتوون پێویستیان به ئاو و كاره‌با هه‌یه، جیا له‌وه‌ش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ هاتنی داعش په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه چه‌كدارییه كردووه.
عه‌بدولكه‌ریم نووری، دانیشتووی گوندی "حه‌به‌ش"، رایگه‌یاند، ژیانێكی زۆر خراپ ده‌گوزه‌رێنین، بێكارین، خاوه‌نی پێنج سه‌ر ئاژه‌ڵم، له‌و رێگه‌وه به زه‌حمه‌تی ژیان ده‌كه‌ین".
نووری راشیگه‌یاند، تایفییه‌ت له ناوچه‌كه‌مان بووه‌ته بابه‌تێكی هه‌ستیار، له نێوانی 2006 تاوه‌كو 2008 به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س كوژراون، دوای كه‌وتنی خیلافه‌ی داعش، به‌شێكی زۆری سووننه‌كان دووچاری جیاكاری و ره‌گه‌زپه‌رستی بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2021 ده‌رچوو، به‌رپرسه سووننه‌كان له عێراق دووچاری كۆچپێكردنی به‌زۆر بوونه‌ته‌وه.