حه‌یده‌ر شه‌شۆ: كاری ئێمه نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا بكه‌ین
"پلانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه"

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه خه‌ڵكانی ئێمه‌ی شنگال و به‌شێك له ئه‌ندامانی هێزی ئێزیدخان چووبوونه ریزی یه‌به‌شه، ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا خۆیان راده‌ستی سوپای عێراق بكه‌نه‌وه".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاری باش ئه‌وه‌یه شه‌ڕ و پێكدادان له شنگال دروست نه‌بێت و ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی شنگال شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیدا نه‌كه‌ن".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ راشیگه‌یاند، "وه‌ك میلله‌تی ئێزدی كاری ئێمه نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا بكه‌ین، به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش رۆژانێك هاوكارمان بوونه، ناكرێت له ئێستادا بچینه ریزی په‌كه‌كه و شه‌ڕی ئه‌وان بكه‌ین، ئه‌مه كاره‌ساته".
شه‌شۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هیوادارین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له شنگال ماون خۆیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه، پلانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ روونیكرده‌وه، په‌كه‌كه و هاوكه‌ره‌كانیان كار ده‌كه‌ن بۆ په‌كخستنی رێكه‌وتنی شنگال كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، په‌كه‌كه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگاله.