راپۆرتێکی نوێ لەبارەی کۆرۆنا بڵاودەکرێتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا جگە لە ئەمەریکا و ئەفریقا لە ئاستی جیهاندا بەرەو کەمبوونەوەیە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتی هەفتانەیدا ئاماژەیداوە، جگە لە ئەمەریکا و ئەفریقا، لە هەفتەی رابردووەوە ژمارەی قوربانیان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بەرەو کەمبووەنەوە دەچێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکە، هەفتەی رابردوو 15 هەزار حاڵەتی مردن و سێ ملیۆن و 800 هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، بەمەش %17 لە رێژەی مردن و %3 رێژەی تووشبوون کەمبووەتەوە لە ئاستی جیهاندا.

هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیداوە، بە پێچەوانەی وڵاتان لە ئەمەریکا بە رێژەی %13 و لە ئەفریقاش بە رێژەی سێیەک تەشەنە سەندنی پەتاکە زیادیکردووە.

Fly Erbil Advertisment