به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
بزانه له چ شوێنێكه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیوانییه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ـی ئایار / مایۆی 2022 رایگه‌یاند، له رووداوێكی هاتووچۆدا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سیدیكه‌ش بوونه قوربانی.
ته‌ندروستی دیوانییه راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه له نزیك قه‌زای "شافعییه"ـی رۆژئاوای دیوانییه روویداوه.
ته‌ندروستی دیوانییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م رووداوه خه‌ڵكی پارێزگای ناسرییه‌ن.
دیوانییه ده‌كه‌وێته به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و ناوه‌ڕاستی حیلله و سه‌ماوه، 180 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.