نیویۆرك تایمز: قسه‌كانی ئۆستن له‌باره‌ی لابردنی پوتن له ده‌سه‌ڵات مه‌ترسیدارن
"ئه‌مه وا ده‌كات پوتن په‌نا بۆ وه‌ڵامی ناووكی ببات"

K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له گوتارێكیدا ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی واشنتن له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیادا ده‌گرێت و رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه مه‌ترسیدارن، كاتێك گوتی: "ته‌نیا هاوكاری كیێڤ ناكه‌ین، به‌ڵكو كار ده‌كه‌ین بۆ لاوازكردنی رووسیا و لابردنی پوتن له ده‌سه‌ڵاتدا".
تۆماس فریدمان، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی له گوتارێكدا له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاند، لێدوانه‌كه‌ی لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا مه‌ترسیداره، كاتێك باسی له لاوازكردنی رووسیا و لابردنی سه‌رۆكی رووسیای كردبوو.
فریدمان گوتی: "قسه‌كانی ئۆستن له پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی بۆچوونی جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌رنجی من و پووتنی راكێشا، وا ده‌كات پوتن په‌نا بۆ وه‌ڵامی ناووكی ببات". ده‌شڵێت: "ئه‌و قسانه‌ی ئۆستن كردی، باجی زۆری ده‌وێت".
ئه‌و نووسه‌ره هۆشداری له‌باره‌ی زۆر قسه‌كردنه‌وه دا، ده‌بێته مایه‌ی دروستكردنی سه‌رئێشه و نیگه‌رانی بۆ واشنتن، هه‌روه‌ك گوته‌بێژی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری رایگه‌یاند، ئه‌و قسانه رێك پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و ئاراسته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا.
فریدمان نووسیوێتی: "دوای قسه‌كانی ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، واشتن مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه پوتن له‌ده‌سه‌ڵات لاببات، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكی رووسیا ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانی به‌كار نه‌هێنێت".