سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی به‌در گیانی له‌ده‌ستدا
"دوو كه‌سی دیكه‌ش هاوسه‌فه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوی به‌در بوون به‌هۆی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ـی ئایار / مایۆی 2022 یاریده‌ده‌رێكی هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در به رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه راشیگه‌یاند، عه‌بدولكه‌ریم یونس ناسراو به ئه‌بو مه‌ریه‌م ئه‌لئه‌نساری، یاریده‌ده‌ری هادی عامری به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای میسان گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه، دوو كه‌سی دیكه‌ش هاوسه‌فه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوی به‌در بوون به‌هۆی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی پرسه‌نامه‌یه‌ك هادی عامری، سه‌رۆی رێكخراوی به‌در له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هاوكاره‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "ئه‌و وه‌ك برا وابوو بۆ من".
رێكخراوی به‌در له ساڵی 1982 به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم دامه‌زراوه، به‌هێزترین باڵی سه‌ربازی پێكهاته‌ی شیعه‌كانه له عێراق، له ئێستادا هادی عامری سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.