واشنتن: هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌هۆی ئه‌ندامبوونی له رێكخراوێكی چه‌كداری دیپۆرت ده‌كرێته‌وه
"سزای 4 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا"
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی نه‌گوتنی راستییه‌كان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له‌م وڵاته، هاووڵاتییه‌كی عێراقی سزای چوار ساڵ به‌ندكردنی سه‌ردا سه‌پێندرا و دواتریش دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه،تێیدا هاتووه، هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی "جاسب حافیز سه‌عدوون"ـی ته‌مه‌ن 36 ساڵی دانیشتووی شاری "غیدیس"ـی سه‌ر به ویلایه‌تی نیویۆرك، دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی كه 4 ساڵ به‌ندكردنه، ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌م وڵاته راشیگه‌یاند، ئه‌م هاووڵاتییه عێراقییه له‌كاتی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی زانیاری هه‌ڵه‌ی به به‌رپرسانی كۆچی ئه‌م وڵاته داوه، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو ناوبراو ئه‌ندام بووه له رێكخراوی "عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق"ـی شیعه‌كانی عێراق كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و نزیك و هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، ناوبراو زانیاری نادروستی داوه‌ته به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك داواكاری بۆ مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌یی پێشكه‌شكردووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ناوبراو دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه، ئه‌و له رێكخراوێك ئه‌ندام بووه كه كاری توندوتیژی ئه‌نجامداوه، كاتێك له 9ـی ئه‌پرێڵی 2019، له‌كاتی ئه‌نجامدانی دیداری راستوخۆ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كۆچ، زانیاری ناڕاستی باسكردووه، ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 2013 ناوبراو بۆ شه‌ڕ، كاری توندوتیژی و پاڵپشتی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، چووه‌ته سووریا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه بۆ پێشكه‌شكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئوردن، سووریا و ئێرانی كردووه.