شاندێکی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له کۆنفرانسێکی زانستی له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکە دەکات

K24- ئه‌ڵمانیا:
شارەزایانی بواری زانستیی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆنفرانسی زانستی پەروەردە و راهێنان لە شاری بۆخومی ئەڵمانیا كرد، كه له لایه‌ن رێکخراوی ناڤنەتەوەی هیومان رێستارت بە سەرۆکایەتی مامۆستایه‌كی كورد و بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی باکووری راین (دۆسلدۆرف ) رۆژی یه‌كه‌می به‌ڕێوه چوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ 7ـی ئایار / مایۆی 2022 كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و بڕیاره سبه‌ش 8ـی ئایار به‌رده‌وام بیت.
بۆ رۆژی یه‌كه‌می به سه‌رپه‌رشتی زانكۆی بۆخوم كۆنفرانسێك له ژێر ناوی كوالیتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده تێیدا به‌شدار بوون.
ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه كۆتایی هات، سبه‌ش هه‌ر به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 رۆژی دووه‌می به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانجییه‌تی پێوه‌ره نوێیه‌كانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی كوالێتی په‌روه‌رده و راهێنان بخاته به‌ر باس و تێیدا به‌راوردی پێوه‌ره‌كانی په‌روه‌رده له ئه‌وروپا و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.