چاكه‌ته‌كه‌ی زیلێنسكی له له‌نده‌ن به 111 هه‌زار دۆلار فرۆشرا

K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "سی ئێن ئێن" بڵاویكرده‌وه، چاكه‌ته‌كه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كه له‌به‌ری كردووه و واژۆ له‌سه‌ر كردووه، له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به كۆمه‌ك كردنی ئۆكرانیا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به 90 هه‌زار پاوه‌نی ئیسته‌رلینی فرۆشرا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (111 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی).
باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له به‌ریتانیا له گرته ڤیدیۆییه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌مڕۆ ته‌واوی جیهان پیاوێك ده‌بینێت، كه به ساده‌یی چاكه‌تێكی خوری له‌به‌ر كردووه، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته سومبولێك و سه‌رۆكی ئۆكرانیا واژۆی له‌سه‌ر كردووه.
به گوێره‌ی تویته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له له‌نده‌ن، ئامانج له مه‌راسیمی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌كه نیشاندانی چیرۆكی ئازایه‌تی ئۆكرانییه‌كانه، له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ ئه‌و ئازایه‌تییه.
باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له مه‌راسیمێكدا له له‌نده‌ن هه‌ڵمه‌تێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك هاوكارییه‌كانی ده‌ستپێكرد، له‌ژێر ناوونیشانی "ئۆكرانیای قاره‌مان"، كه ئۆلینا زیلێنسكی، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئۆكرانیا ژماره‌یه‌ك یاری منداڵان و چه‌ند وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی، كه فۆتۆگرافه‌ری كۆچكردوو "ماكس لیڤن" گرتوویه‌تی، له‌گه‌ڵ چاكه‌ته خورییه‌كه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌خشی.
We held the "Brave Ukraine" event in London on Thursday. The aim was to tell the stories of 🇺🇦 bravery which became iconic during the war, as well as to raise funds to support this bravery. pic.twitter.com/zyus3WuDOe
— Embassy of Ukraine to the UK (@UkrEmbLondon) May 7, 2022
له هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌كبه‌خشینه‌كه‌دا زیاتر له ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كۆكراوه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له له‌نده‌ن ئاشكرای كرد، زۆربه‌ی داهاتی كۆمه‌كه‌كه بۆ سه‌نته‌ری پزیشكیی تایبه‌تمه‌ندی منداڵانی رۆژئاوای ئۆكرانیا ته‌رخان ده‌كرێت.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌شداری له مه‌راسیمه‌كه‌دا كرد له په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆیی قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا كرد و گوتی: "شه‌ره‌فمه‌ند كه قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێم ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی ده‌كه‌م، به راستی یه‌كێكه له سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی سه‌رده‌می نوێ".
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا جۆنسن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا له‌هه‌ر كاتێكێ دیكه زیاتر دڵنیام كه ئۆكرانیا سه‌رده‌كه‌وێت و وڵاتێكی ئازاد ده‌بێت و سه‌روه‌ری خۆی ده‌پارێزێت سه‌رله‌نوێ هه‌ڵده‌ستێته‌وه.