به مووشه‌كی سوپای رووسیا 60 كه‌س له قوتابخانه‌یه‌كی ئۆكرانیا كوژران
قوتابخانه‌كه به ته‌واوه‌تی وێرانكراوه

K24 – هه‌ولێر:
ئۆكرانییه‌كان چاویان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و 60 كه‌سه‌یه، كه به مووشه‌كی رووسی كرانه ئامانج و كه‌وتنه ژێر باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك، ئه‌وان له‌وێ له ترسی بۆردومانه‌كانی سوپای رووسیا خۆیان حه‌شاردابوو.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئۆكرانیا، له ناوچه‌ی لوهانسك له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته 90 كه‌س له‌ترسی بۆردومانكردن په‌نایان بۆ باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك بردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه بۆردومان كران و ته‌نیا 30 كه‌سیان له‌ژێر داروبه‌ردی رووخاوی باڵه‌خانه‌كه رزگار كران و ئه‌وانه‌ی دیكه كۆمه‌ڵكوژ كران.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی "گرووپی 7" رایگه‌یاند، "له گوندی بیلۆگۆریڤا له‌ناوچه‌ی لوهانسك به بۆمبێكی رووسیا 60 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كرانه ئامانج"، گوتیشی: "ئه‌و خه‌ڵكه له ترسی مووشه‌كبارانكردنی سوپای رووسیان خۆیان له قوتابخانه‌یه‌ك حه‌شاردابوو".
russians commemorate never again with bombing a school in bilohorivka in eastern ukraine. 60 ukrainians who have been hiding in the school’s bomb shelter are believed to be killed https://t.co/JLkYRaOmCt pic.twitter.com/TYfvnDcvRi
— maksym.eristavi 🇺🇦🏳️🌈 (@MaximEristavi) May 8, 2022
سێرگی گایدای، شاره‌داری ناوچه‌ی لوهانسك ئاشكرای كرد، تا ئێستا ناوچه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی مووشكبارانكردن ده‌بێته‌وه، بۆیه رزگاركردنی قوربانییه‌كان ئه‌سته‌م بووه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆترێس، سكتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: مووشه‌كبارانكردنی گوندی بیلۆگۆریڤا له‌ناوچه‌ی لوهانسك، كه له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن رووسیا ئه‌نجام دراوه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان قوربانییه‌كی گه‌ورن و ئه‌وان باجی جه‌نگ ده‌ده‌ن.