گه‌شتیاره گیرخواردووه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن
گه‌شتیاره گیگه‌شتیاره‌كان: پێمان ده‌ڵێن ڤیزاكانتان ساخته‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی لە كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه ده‌سته‌به‌سەر ده‌كرێن و پێیان ده‌ڵێن ڤیزه‌كانیان ساخته‌یه.
ئێستا ئه‌م هاووڵاتیانه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه و دۆسییه‌كانیان بۆ دادگا نێردراون و ئه‌و كۆمپانیایەی ڤیزه‌كانيشی بۆ وەرگرتوون ئاماده نییە قسه لەسەر پرسەکە بکات.
به‌ره‌و گه‌شت چوون، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، ئێستاش چاوه‌ڕوانن بزانن، بۆچی وایان به‌سه‌ر هات، ئه‌م گه‌نجه خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن سه‌فه‌ری وڵاتی توركیاى كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابه‌زینیان له فڕۆكه‌خانه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
هه‌ریه‌كه‌یان له‌شارێك و له كۆمپانیاێكی جیاواز له‌به‌رامبه‌ر بڕیك پاره ڤیزلی وڵاتی توركیايان وه‌رگرتووه، وه‌ك خۆشیان باسی ده‌كه‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر هیچ به‌ربه‌ستێكیان بۆ دروستنه‌بووه، به‌ڵام له توركیا 3 رۆژ بێ نان و ئاو ده‌بن و پێیان ده‌ڵێن، ڤیزه‌كانتان ساخته‌یه.
ئه‌م ئافره‌ته‌ش له كه‌ركووكه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی هاوسه‌فه‌ری ئه‌م 45 كه‌سه بووه، جگه له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرتووه، لێره‌ش پێیان گووتوه به‌ندت ده‌كه‌ین.
هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كۆمپانیايانه قسه‌بكه‌ین كه چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌وێ ڤیزاكانیان وه‌رگرتبووه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك بده‌ن، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان له زوومی كامێرای كوردستان24یش ده‌گرت.
دواتر په‌یوه‌ندیمان به به‌شی پاسپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرد، ئه‌وانیش هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كرد، ئێستا ئه‌م 45 كه‌سه له بنكه‌ی پۆلیسی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وته‌یان لێوه‌رگیراوه و دۆسییه‌كانیان بۆ دادگا گوازراوه‌ته‌وه، تاكو هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌یان ڕوونبكرێته‌وه.