ئه‌ته‌وێت له 75مین رۆژی شه‌ڕدا چی بزانیت؟
"كه‌نه‌دا هه‌موو باجێكی سه‌ر گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئۆكرانی هه‌ڵده‌گرێت"
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
75 رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، له‌كاتێكدا هێشتا دیار نییه چاره‌نووسی شه‌ڕی ئۆكرانیا- رووسیا، به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات، به‌ڵام زۆرێك له چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وروپا پێیانوایه سه‌ره‌تای جه‌نگی سێیه‌می جیهانی-یه، ته‌نانه‌ت ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئۆكرانیا رێگه‌نادات رووسیا هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت له جه‌نگی سێیه‌می جیهانیدا، چونكه تا ئه‌مساته ئۆكرانیا براوه‌ی شه‌ڕه.
كه‌واته تۆ ئه‌ته‌وێت به‌كورتی له 75مین رۆژدا چی بزانیت؟
- ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه 8ی ئایار (مه‌ی 2022) له قوتابخانه‌یه‌ك له بیلۆهۆریفكا-ی نزیك شاری لۆهانسك -ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌هۆی بۆردومانی رووسیاوه كوژراون، ئه‌و كه‌سانه‌ش قوتابخانه‌كه‌یان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك به‌كارهێناوه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "كارێكی قێزه‌ونه".
-به‌رپرسانی ئۆكرانیا پێیانوایه كه ژماره‌ی رزگاربووانی كارگه‌ی پۆڵا-ی ئازۆڤستاڵ له شاری ماریۆپۆڵ گه‌یشتووەته 700 كه‌س ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 8ی ئایار 170 كه‌سی دیكه رزگاركران و گه‌یه‌نرانه شاری زابۆرۆژی.
- ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: "رێگری له پێدانی فیزا به 2600 به‌رپرسی سه‌ربازی رووسیا و بێلارووسیی -دا ده‌كرێت له نێویاندا ئه‌و به‌رپرسانه هه‌یه كه ده‌ستیان له كاره‌ساتی قه‌تلوعامی بۆچا-ی نزیك كێڤ-دا هه‌بووه كه به تاوانی جه‌نگ داده‌نرێت".
-جۆستن ترودیۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له میانی سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا بۆ شارۆچكه‌ی ئارپین-ی نزیك كێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌ڵێنی به هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی (ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی) دا چه‌كی نوێ و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه ببه‌خشێته سوپای ئۆكرانیا ئه‌ویش دوای بینینی زنجیره‌یه‌ك هێرشی بۆمباران و كاولكاری ئه‌م دواییه كه له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای رووسیا له‌و شارۆچكه‌یه ئه‌نجامدرابوون، هه‌روه‌ها گوتیشی: "له ساڵی ئاینده‌وه كه‌نه‌دا هه‌موو باجێكی سه‌ر گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئۆكرانی هه‌ڵده‌گرێت".
-ئۆلاڤ شوڵتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له میانی وتارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی یادی 77 ساڵه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن له ئه‌وروپا، وتی: "ئۆكرانیا سه‌رئه‌نجام سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر رووسیا وه‌ك سه‌ركه‌وتنی ئازادی به‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌تی نازی له‌ساڵی 1945".
-له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی رووسیا سه‌رقاڵبوون به رێكخستن و نمایشكردنی رۆژی سه‌ركه‌وتنی رووسیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی، كه‌چی بن والاس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، گوتی: "رژێمی پوتن ره‌نگدانه‌وه‌ی نازییه‌كانه"، له میانی وتارێكدا والاس، وتیشی: "پۆتن و ئه‌وانه‌ی له‌بازنه‌ی ئه‌ودا ده‌سوڕێنه‌وه هه‌مان چاره‌نووسی نازییه‌كانی 1945 یان ده‌بێت كه دواجار شكستیان هێنا و له‌دادگای نۆرنبێرگ رووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه له‌سه‌ر كاره قێزه‌ونه‌كانیان.
-ئه‌فسه‌رێكی كه‌تیبه‌ی ئازوڤ -ی ئۆكرانی كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه له نێو كارگه‌ی ئازۆڤستال-ی شاری ماریۆپۆل-ه‌وه گه‌مارۆ دراون، ئاماژەی بەوەکرد: "ترسیان له‌وه هه‌یه كه خۆیان راده‌ستی سوپای رووسیا بكه‌ن و بیانكوژن"، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆكرانیا له راوێژدان بۆ یارمه‌تیدانیان تا ده‌ربازبن له شوێنه‌كه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كارگه گه‌مارۆدراوه‌دا، ئیلیا سامۆیلینكۆ، ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی ئۆكرانیا له ماریۆپۆل به‌میدیاكانی گوت: "خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان واته پێدانی (دیاری) به دوژمن".
-جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی 7 له میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڤیدیۆ-دا له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا یه‌كده‌نگی خۆیان دووپاتكرده‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كڕینی نه‌وتی رووسیا و سزای ئابووری زیاتری رووسیا و ئیدانه‌كردنی هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی سه‌رۆكی رووسیا ئه‌ویش چه‌ند سهعانێك دوای نمایشی سه‌ربازی رووسیا له گۆڕه‌پانی سوور به‌بۆنه‌ی (رۆژی سه‌ركه‌وتن)، گروپه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوتیان: "هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پوتن دووره له هه‌ڵسوكه‌وتی رووسه‌كان و ئه‌و قوربانییه مێژووییه‌ی گه‌لی رووسیا كه ئاماژه بوو بۆ رۆڵی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له رووخاندنی رژێمی نازی پێش 77 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
- جۆزیف بۆریل رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فانینشاڵ تایمز، رایگەیاند: "پێویسته وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر پاره‌ی یه‌ده‌كی رووسیا له بانكه‌كانی ئه‌وروپا بۆ هاوكاریكردن له بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رخانی ئۆكرانیا دوای جه‌نگ.