پارتی هه‌میشه ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانووستانه
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا
K24 – هه‌ولێر:
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رگای گفتوگۆ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هه‌میشه كراوه‌یه.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا گوتی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارتی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك هێزی براوه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ستی به دانووستان كرد، ئه‌وانه‌ی كورسی په‌رله‌مانییان به‌ده‌ستهێنابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی كورسی په‌رله‌مانییان به‌ده‌ستنه‌هێنابوو و له بڕیاره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی سیاسییه، پارتی وه‌كو په‌رنسیپ ته‌ماشای رێككه‌وتن و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات له پرسی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان.
گوتیشی: پارتی له هه‌موو بارودۆخ و ئه‌وپه‌ڕی گرژییه‌كانیشدا سڵ له دانووستان ناكاته‌وه، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، وه‌كو په‌رنسیپ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گفتوگۆ و دانووستان، هه‌ر هه‌نگاوێك و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌بێت، له‌پێناوی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژی و رێككه‌وتنی ناوماڵی كوردستان، له پێناو سازشنه‌كردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كوردستان پارتی هه‌میشه ئاماده‌ی دانووستان ده‌بێت.
له‌باره‌ی زوو كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئومێدی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و پارتی پێشوازی له‌هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به فه‌رمی راگه‌یه‌ندراوه، ئاماده‌ی دانووستانه، ده‌رگای گفتوگۆ داناخات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه پارتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌نده به‌هێزه، كه به پرس و باڵی ناكۆكی پچڕی لایه‌نه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه لاواز نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه مێژوویه‌كی درێژمان له‌خه‌باتكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه هه‌یه، ئێمه به قۆناغی زۆر سه‌ختتر تێپه‌ڕیوین، دواتر هه‌ر گفتوگۆمان كردووه.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا روونیكرده‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكات، به‌ڵام سازش له پرۆسه‌ی دیموكراتی ناكات، كه هه‌ڵبژاردن بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه‌یه.